لە پارک تەکنەلۆجی دەزانین کە ڕێگا ئاساییەکانی پارەدان وەک لە بانقەکان چەند ناخۆش و نارەحەتە بۆیە زۆرترین ڕێگای پارە دانمان بۆ ئامادە کردوون، ئامانجمان ڕەزامەندی کڕیارەکانمانە هەر بۆیە هەوڵ بۆ ئاسانی پارەدانەکانتان دەکەین.

گەر توانای پارەدانت نیە بە هیچ کام لەم ڕێگایانەی لە خوارەوە ئامەژەمان پێ داوە دوودڵ مەبە لەپەیوەندی کردن پێمانەوە تاوەک گونجاوترین ڕێگای پارەدان بەدەستبهێنیت.

پارک تەکنەلۆجی جگە لەو ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفونانەی لە ماڵپەری خۆماندا ئاماژەمان پێداوە هیچ ناونیشانێکی تری نیە، بۆیە تکایە ئاگاداربن بەهیچ جۆرێک مامەڵە لەگەڵ کەسی نەناسراودا نەکەن گەر بە ناوی پارک تەکنەلۆجیەوە پەیوەندی لەگەڵ ئێوەدا گرت.

  • پارەدان بەڕێگای ڕاستەوخۆ

    دەتوانن بە ڕێگای ڕووبەڕوو راستەوخۆ پارەکانتان بدەنە کارمەندەکانمان لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی لە ئێستادا کارمەندمان هەیە.

  • کارتی مۆبایل

    دەتوانن پارەکانتان لەڕێی باڵانسی ئاسیاسێڵ و کۆرەک تیلیکۆم بنێرن بۆ ناونیشانەکانی پارک تەکنەلۆجی، باجی سەر باڵانسەکان کڕیار لە ئەستۆی دەگرێت.
  • نوسینگەکانی ناردنی پارە

    دەتوانن لەڕێگای نوسینگەکانی گواستنەوەی پارە لەنێوان شارەکانی کوردستان کە لەهەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا هەیە پارەکانتان بۆ پارک یتەکنەلۆجی بنێرن.

  • لەڕێگەی Western Union

    بۆ ئەو کەسانەی لەدەرەوەی کوردستانن دەتوانن لەڕێی ویستەرن یونیۆنەوە پارەکانیان بنێرن بۆمان، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوەبکەن.

  • لەڕێگەی PayPal

    دەتوانن لەڕێگەی ئۆنلاین بە بەکارهێنانی پەیپال پارەکانتان بۆ پارک تەکنەلۆجی بنێرن.

  • لەڕێگەی cashU

    دەتوانن لەڕێگای کاشیوەوە پارەکانتان بگەییەنە پارک تەکنەلۆجی، داشکاندنی تایبەتمان هەیە بۆ ئەو کەسانەی بە کاشیو پارە دەدەن.

ئۆفەری تایبەت

بۆ داواکردنی هەر ئۆفەرێک پەیوەندیمان پێوەبکەن.


پەیوەندی

بۆ پرسیار کردن یاخود داواکردنی بەرهەمەکانمان دوودڵ مەبن لە پەیوەندی کردن پێمانەوە: