پارک تەکنەلۆجی بەرپرسیارە لە پێشکەشکردنی باشترین کوالیتی و خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانی، لەپێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجەشدا کۆمەڵێک یاسا پەیڕەودەکەین بۆ نەفەوتانی مافی هیچ کەسێک کاتێک دەبێتە بەشداربوویەکی پارک تەکنەلۆجی.

لایەنی یەکەم (پارک تەکنەلۆجی) بە مافی خۆی دەزانێت هەرکاتێک بە پێویستی زانی گۆڕانکاری لە یاساکاندا بکات.

لایەنی دووەم (کڕیار) دەبێت هەموو خاڵەکان بخوێنێتەوە و بەرپرسیار دەبێت بەرامبەریان.

 

دوایین گۆڕانکاری: 20/10/2015

 

١، هەموو جۆرە ماڵپەرێکی دژ بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕەوشتی کۆمەڵگە قەدەغەیە و ڕێگە پێنەدراوە لەسەر ڕاژەکەمان.

٢، بەرزکردنەوەی فایلی شێڵ و ترۆجان و هەموو جۆرە فایلێکی هاک قەدەغەیە چونکە دەبێتە هۆی تێکدانی ماڵپەرەکەت، رۆژانە هەموو هۆستەکان بە شێوەیەکی خۆکارانە دەپشکنرێن و لەکاتی هەبوونی هار فایلێکی هاوشێوە راستەوخۆ هۆستەکەت دەوەستێنرێت.

٣، لەکاتی نوێکردنەوەی بەشداریبوونتان، پێش ٣ رۆژ لە تەواوبوونی بەرهەمەکەت دەبێت بڕی پارەی پێویست بنێردرێت بۆ ناونیشانەکانی پارک تەکنەلۆجی، بە پێچەوانەوە هۆستەکەت ڕادەگیرێت.

٤، باش داخستنی هەر هۆستێک (Suspend) بۆ ماوەی ٧ رۆژ باک ئەپی هۆستەکەت لای ئێمە دەپارێزرێت و مافی وەرگرتنەوەیت دەبێت، بەڵام پاش تەواوبوونی ماوەکە ( ٧ رۆژ ) هۆستەکە بەیەکجاری دەسرێتەوە و ناتوانیت باک ئەپی بەدەستبهێنیت.

٥، بۆ خاوەن سێرڤەرەکانی vps، گەر دەتانەوێت ڕاژەکانتان بوەستێنن و نوێی نەکەنەوە دەبێت پێش ٣ رۆژ ئاماژەی پێبدەن، بە پێچەوانەوە مافی ئەوەمان هەیە داوای بڕی پارەی نوێکردنەوە بکەین چونکە لە پارک تەکنەلۆجی نوێبوونەوەکان خۆکارانە دەکرێن.

٦، لایەنی یەکەم بە مافی خۆی دەزانێت هەر هۆستێک بووە هۆی دروستکردنی لۆد و کاریگەری هەبوو لەسەر هۆستەکانی تری سەر هەمان ڕاژە بووەستێنێت بێ ئەوەی خاوەنەکەی لێ ئاگاداربکاتەوە، خاوەنەکەی مافی داواکردنی کردنەوەی هۆستەکەی هەیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەمەرجێک هەستێت بە چاککردنی هۆکاری دروستبوونی لۆدەکە، یاخود گواستنەوەی بۆ راژەیەکی تایبەت گەر ماڵپەرەکە سەردانی زۆربوو. بەهیچ شێوەیەک ماڵپەری گەورە و دروستکەری لۆد لەسەر پلانی هۆستە ئاساییەکانی پارک تەکنەلۆجی وەرناگیرێن و دەبێت پلانی تایبەت یاخود سێرڤەری تایبەت بکڕن.

٧، بۆ هەر کڕیارێکی ڕاژەی vps ئێمە بەبێ بەرامبەر ڕێکخستنی سەرەکی و پاراستنی بۆ دەکەین بەڵام بۆ داواکاری تایبەت وەک پاراستنی بەهێز دەبێت کڕیار پارەی پێویست بە داواکارییەکەی بدات.

٨، لایەنی یەکەم بەڵێنی گەڕاندنەوەی هەموو بڕی پارە دەدات وەک لە پلانەکانیدا ئاماژەی پێداوە (گەرەنتی گەڕاندنەوەی پارە) لە ماوەی ٧ رۆژی بەشداربووندا بەمەرجێک هۆکاری داوای کڕیار کەمتەرخەمی ستافی پارک تەکنەلۆجی بێت بە پێچەوانەوە هیچ بڕە پارەیەک بەبێ هۆکار ناگەڕێندرێتەوە.

٩، لەکاتی داواکردنی هەر خزمەتگوزارییەکی هۆست لە پارک تەکنەلۆجی دەبێت هەموو بڕە پارەی داواکراو بگاتە دەستی یەكێک لە کارمەندانی پارک تەکنەلۆجی پاشان دەستدەکرێت بە دروستکردنی هۆستەکە. پارک تەکنەلۆجی جگە لەو ژمارە مۆبایل و ئیمەیڵانەی لە ماڵپەرەکەماندا ئاماژەمان پێداوە بەهیچ شێوەیەک بە ژمارە و ئیمەیڵی دیکە داوای ناردنی پارە ناکەین، تکایە ئاگاداربن.

١٠، ستافی پارک تەکنەلۆجی لە هیچ کاتێک و ساتێکدا بەهیچ شێوەیەک داوای وشەی نهێنی ماڵپەرەکەت لێ ناکات. ستافەکەمان توانای چوونەناوەوەی هەموو هۆستەکانی هەیە بۆیە گەر هەرکەسێک بەناوی پارک تەکنەلۆجیەوە داوای وشەی نهێنی لێ کردیت ئەوا ئێمە نین و پەیوەندی بە ئێمەوە نیە، تکایە ئاگاداربن.

ئۆفەری تایبەت

بۆ داواکردنی هەر ئۆفەرێک پەیوەندیمان پێوەبکەن.


پەیوەندی

بۆ پرسیار کردن یاخود داواکردنی بەرهەمەکانمان دوودڵ مەبن لە پەیوەندی کردن پێمانەوە: